گۆڕینی توانا بۆ دەرفەتی پیشەیی: ٧٦ گەنج مەشقی کاری بەیەکگەیاندنی پیشەییان بەسەرکەوتوویی تەواو کرد

هەرێمی کوردستانی عێراق- تشرینی یەکەم ٢٠٢٦

لە کۆتایی مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٦، ٧٦ گەنج لە هەڵەبجە، ڕانیە، و چەمچەماڵ لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئاهەنگی سەرکەوتنیان گێڕا لە پاش تەواوکردنی مەشقی کاری سێ مانگی لەڕێگەی دەستپێشخەری بەیەکگەیاندنی پیشەیی لە چوارچێوەی پرۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری دوو کە لە لایەن ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی ئەنجامدرا بە پاڵپشتی دارایی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

پڕۆژەی بەیەکگەیاندنی پیشەیی لە ماوەی ٥ مانگدا جێبەجێ کرا، بۆ چارەسەرکردنی ئاڵەنگارییەکی سەرەکی داڕێژرابوو کە لە نێوان ١,٠٠٠ گەنجدا دەستنیشان کرابوو کە ڕاهێنانی پیشەیییان لەڕێگەی پرۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری دووەوە تەواو کردبوو. ڕاهێنانی پیشەیی شارەزایی بنەڕەتیی پێبەخشیبوون، بەڵام زۆربەیان هێشتا ئەزموونی کرداری و پەیوەندییان بە خاوەنکارەکانەوە نەبوو کە بۆ چوونە ناو بازاڕی کار پێویستە

لە ڕاهێنانی پیشەییەوە بۆ ئەزموونی شوێنی کار

پڕۆژەی بەیەکگەیاندنی پیشەیی لەسەر بنەمای وانە فێربووەکانی هەڵمەتی "کار بۆ کار" گەشەی پێدرا، کە تێیدا گەنجان و کۆمپانیا ناوخۆییەکان هاوکار بوون لە ڕێکخستنی مەشقی ڕاهێنانی بەپاداشت. ئەم دەستپێشخەرییە دەرفەتەکانی بۆ بەشداربووان فراوانتر کرد تا ئەزموونی کرداری بەدەستبهێنن، شارەزاییە پیشەیییەکانیان بەهێز بکەن، و پەیوەندی لەگەڵ خاوەنکاراندا دروست بکەن

پڕۆژەکە مەشقی ڕاهێنانی ٣ مانگەی لەگەڵ ٤ دانیشتنی ڕاوێژکاری پیشەیی کۆکردەوە، کە یارمەتی بەشداربووانی دا زانیارییەکانیان لە ژینگەی ڕاستەقینەی کاردا جێبەجێ بکەن، بڕوابەخۆبوون بنیات بنێن، و ڕێڕەوی داهاتووی پیشەیییان بپشکنن. لە هەمان کاتدا، ١٢ وۆرکشۆپ، سیمینار، و گفتوگۆی پیشەیی لە لایەن کەرتە تایبەتەکانەوە پێشکەشکران کە زیاتر لە ٢٥٠ گەنج تێیدا بەشدار بوون

لە ماوەی بەرنامەکەدا، مەشقکاران تێبینی و ڕێنمایی بەردەوامیان لە خاوەنکاران و سەرپەرشتیاران وەردەگرت. هەروەها هەڵسەنگاندنەکانی ئامادەیی بۆ کار (پێش و پاش پڕۆژەکە) بەدواداچوونیان بۆ گۆڕانکارییەکان لە هەشت لێهاتووییدا کرد کە بریتی بون لە: بڕوابەخۆبوونی پیشەیی، پەیوەندیکردن لە شوێنی کار، جێبەجێکردنی تەکنیکی، بەڕێوەبردنی کات، کاری بەکۆمەڵ، چارەسەرکردنی کێشەکان، تێگەیشتن لە کلتوری شوێنی کار، و ڕوونیی ئامانجی پیشەیی

ئەنجامەکان پێشکەوتنیان لە هەر هەشت بوارەکەدا نیشان دا، لەوانە بەکارهێنانی تەکنیکی، پەیوەندیی شوێنی کار، متمانەی پیشەیی و تێگەیشتن لە کەلتووری شوێنی کار. ڕەزامەندیی گشتیی پڕۆژەکە گەیشتە ٤.٣ لە ٥

 

گۆڕینی توانا بۆ دەرفەت

ئاهەنگی دەرچوون و کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە، مەشقکەاران و نوێنەرانی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی حکومەت، و هاوبەشانی کەرتی تایبەتیان کۆکردەوە بۆ پیشاندانی دەستکەوتەکانی بەشداربووان و جەخت کردنەوە لە ڕۆڵی خاوەنکاران لە ڕەخساندنی دەرفەت بۆ گەنجان لەڕێگەی فێربوونی کرداری لە شوێنی کاردا

دوای مەشقەکانیان، زیاتر لە ٣٥٪ی بەشداربووان ڕایانگەیاند کە توانیویانە کار یان دەرفەتی پیشەیی تر دەستەبەر بکەن، لەوانەش دەستکەوتنی کار، بەردەوامبوون لە مەشقی ڕاهێنان، کاری سەربەخۆ -فریلانس ، و دەستپێکردنی بزنسی بچووکی خۆیان. ئەمەش لە ئامانجی سەرەتایی پڕۆژەکە تێپەڕی کە تەنها ١٢٪ بوو بۆ چوونە ناو بازاڕی کار

ئەڤین، کە مەشقکارێک بوو لە ڕانیە، ئەم مەشقە دەرفەتێکی ڕەخساند تا خولیای دێرینی خۆی بۆ دروست کردنی وێبسایت بگوازێتەوە بۆ ئەزموونێکی کرداری:

"من هەمیشە خولیام بۆ فێربوونی گەشەپێدانی وێبسایت هەبووە. سەرەڕای بەشداریکردنم لە چەندین خولدا، هەرگیز دەرفەتی ئەوەم نەبوو زانیارییەکانم بە کرداری جێبەجێ بکەم. لە ڕێگەی مەشقی سێ مانگەم لە کۆمپانیای KITN، توانیوم فێر ببم، ڕاهێنان بکەم، و خولیا و تواناکانم لە گەشەپێدانی وێبدا بەکاربهێنم. ئەم ئەزموونە دەرگایەکی واڵا کرد کە بۆ ماوەیەکی درێژ بەڕوومدا داخرابوو."

 

بۆ مونا لە چەمچەماڵ، پرۆژەکە یارمەتیدەر بوو لە گۆڕینی دوودڵی لەبارەی دەرفەتەکانی کاری ناوخۆیی بۆ هەنگاوێکی پیشەیی ئومێدبەخش:

“"وەک خوێندکارێکی میدیای دیجیتاڵی لە پەیمانگەی تەکنۆلۆجی کوردستان - سلێمانی، دوودڵ بووم لەوەی ئایا دەتوانم لە شارۆچکەکەی خۆمدا کار بدۆزمەوە بێ ئەوەی پێویست بکات بڕۆم بۆ شارێکی گەورەتر. لەڕێگەی بەیەکگەیاندنی پیشەیی و مەشقەکەم لە پەیمانگەی ڕێنما، ئەزموونێکی بەنرخم بەدەستهێنا و دوای تەواوکردنی مەشقەکە، پۆستی یاریدەدەری بەڕیوەبەرم بەدەست هێنا."” 

ئەزموونی ئەوان ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن دەستگەیشتن بە ڕاهێنانی کرداری و پەیوەندی لەگەڵ خاوەنکارە ناوخۆییەکان دەتوانێت یارمەتی گەنجان بدات بڕوابەخۆبوون بنیات بنێن، بەدوای ئارەزووە پیشەیییەکانیاندا بڕۆن، و دەستیان بە دەرفەتی کار لە ناوچەکانی خۆیاندا بگات.

ڕەخساندنی دەرفەتی ناوخۆیی بۆ گەنجان

وەک بەشێک لە کارە فراوانەکەی پرۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری دوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوەی و توندوتیژیی ، پڕۆژەی بەیەکگەیاندنی پیشەیی تەوەرێکی گرنگی بەشداریپێکردنی گەنجانی گرتەبەر بە پاڵپشتیکردنیان لە گەشەپێدانی شارەزایی پیشەیی، بەدەستهێنانی ئەزموونی شوێنی کار، و پەیوەندیکردن لەگەڵ خاوەنکاران. ئەم دەستپێشخەرییە یارمەتیدەر بوو لە بەهێزکردنی ڕێڕەوەکانی بەرەو کار و بەشداریی ئابووریی زیاتر.

دروستکردنی هەلی پیشەیی ناوخۆیی لە چوارچێوەی کۆچی نایاساییشدا گرنگە. کاتێک گەنجان هیوایەکی ڕاستەقینە دەبینن بۆ بنیاتنانی بژێوییان لە کۆمەڵگای خۆیاندا، هەڵبژاردەی زیاتریان دەبێت لەکاتی بڕیاردان دەربارەی داهاتووی خۆیان. هەرچەندە دەستپێشخەرییەکانی کار ناتوانن بە تەنیا هەموو ئەو هۆکارانە چارەسەر بکەن کە کار لە کۆچ دەکەن، بەڵام دەتوانن بەشدار بن لە هەلی ناوخۆیی بەردەوامتر وهەستکردن بە ئاڕاستەیەکی پیشەییی بەهێزتر.

هەروەها ڕێبازی پڕۆژەکە ڕەنگدانەوەی گرنگیی گونجاندنی بەرنامەکان بوو لەگەڵ ئەو پێداویستییانەی لە کاتی جێبەجێکردندا دەستنیشانکرابوون.

بەهێزکردنی هاوبەشییەکانی کەرتی تایبەت

پڕۆژەی بەیەکگەیاندنی پیشەیی لەلایەن ٢٢ کۆمپانیا و پەیمانگەی کەرتی تایبەتەوە لە بوارەکانی تەندروستی، پەروەردە، پیشەسازی، کشتوکاڵ، و چارەسەرەکانی بوارى تەکنەلۆجیای زانیاری (IT) پاڵپشتی کرابوو. ئەم دامەزراوانە میوانداریی مەشقکارانیان کرد، ئەرکی کردارییان پێبەخشین، و لە سەرانسەری بەرنامەکەدا ڕێنمایی و سەرپەرشتییان پێشکەش کردن. لە سەروەختی ئاهەنگەکانی کۆتایی هاتنی پڕۆژەکەدا، ڕێکخراوی سپارک قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە کۆمپانیا و دامەزراوە بەشداربووەکان بەهۆی بەشدارییان لە گەشەپێدانی توانای گەنجان و بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەییان.

بەشداریی خاوەنکارە ناوخۆییەکان تەوەرەی سەرەکیی دەستپێشخەرییەکە بوو، کە دەرفەتی بۆ گەنجان ڕەخساند تا شارەزاییەکانیان لە ژینگەیەکی پیشەییدا جێبەجێ بکەن، لە هەمان کاتدا ڕێگەی بە کۆمپانیاکان دا بەهرە نوێکانی کۆمەڵگاکانیان پەیوەندی دروست بکەن.

لەڕێگەی تۆڕی گۆڕانکاری دووەوە ، ڕێکخراوی سپارک بەردەوامە لە پاڵپشتیکردنی گەنجان لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەڕێگەی بەستنەوەی گەشەپێدانی تواناکن بە دەرفەتی کرداری بۆ بەشداریی ئابووری. پڕۆژەی بەیەکگەیاندنی نیشانی دەدات چۆن دەستوەردانی ئامانجدار و وەڵامدەرەوە دەتوانێت درێژە بە بەرنامە ئامادەکراوەکان بدات، هاوبەشییە ناوخۆییەکان بەهێز بکات، و یارمەتی گەنجان بدات هەنگاوی واتادار بەرەو داهاتووی پیشەیییان بنێن.