هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق — ئابی ٢٠٢٦
پڕۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری دووی سپاڕك کاردەکات بۆ بیناتنانی ژینگەیەکی پەروەردەیی سەلامەت وخۆڕاگر لە هەرێمی کوردستان، هەر لەم چوارچێوەیەوە، سپاڕك لەگەڵ ڕێکخراوی دیدگا ئەید کە ڕێکخراوێكی ناوەخۆییە لە هەرێمی کوردستان وەكو هاوبەشی ناوەخۆیی کاردەکات بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵێك چاڵاکی لە هەر سێ شارەکانی ڕانیە و چەمچەماڵ و هەڵەبجە.
پڕۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری دوو، تۆڕێك لە سەیف سپەیسی دامەزراندووە لە زانکۆکان و بەشێك لە ئامادەییەکان لە هەر سێ سنووری ڕانیە و چەمچەماڵ و هەڵەبجە، کە دەرفەت بە پەروەردەکاران، فێرخوازان و تاکەکانی کۆمەڵگە دەدات بە شێوازێکی ڕێکخراو دەستیان بە هۆشیارکردنەوە، پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی و سیستەمی ڕەوانەکرن بگات. لە ڕێگەی ئەم هاوبەشییەوە، سپاڕك لەگەڵ ڕێکخراوی دیدگا ئەید کاردەکات لەسەر بەردەوامیپێدان و بەخۆجێیکردن بە مەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتیی ئەم سیستەمە بۆ هاوبەشە پەروەدەییەکان کە ئامادەکراون و لە توانایاندایە بەردەوامی بەم سیسیتەمە بدەن.
ڕێکخراوی دیدگا ئەید ئاسانکاری و پشتگیری پێشکەش دەکات بۆ سەیف سپەیسەکان و سیستەمی ڕەوانەکرن لەگەڵ هاوبەشە پەروەردەیییەکان (زانکۆ و ئامادەیییەکان) لە هەر سێ سنووری ڕانیە، چەمچەماڵ و هەڵەبجە وەک بەشێک لە پڕۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری دوو، بەمەش پشتیوانی لە ئامانجەکانی پڕۆگرامەکە دەکات لەسەر ئاستی مەیدانی بۆ هۆشیارکردنەوە و ئەنجامدانی ڕاهێنان و سیستەمی ڕەوانەکرن.
ئامانجی سەرەکیی ئەم هاوبەشییە، ڕادەستکردنی سیستمی ڕەوانەکردنە کە ئێستا لەناو سیەف سپەیسەکانی پڕۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری دوودا کاردەکات لە زانکۆ و ئامادەییەکان. ئەمەش ئامانجێکی سەرەکیە لەلایەن سپاڕكەوە بۆ بەرەوپێشبردنی بەردەوامیپێدانی درێژخایەن، تاوەکو دڵنیایی بدرێت لەوەی سیستەمی ڕەوانەکرن و بەڕێوەبردنی کەیسەکان بە شێوەیەکی ناوخۆیی بەڕێوەدەبردرێن، تەنانەت دوای کۆتاییهاتنی پشتیوانی ڕاستەوخۆی پڕۆگرامەکەش.
پاشخانی پڕۆگرام
لە کاتی دامەزراندنی سەیف سپەیسەکان لە چوارچێوەی پڕۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری دوودا، سپاڕک لەپێشینەی داوە بە دروستکردنی سیستمێکی بەردەوام و ئاوێتەبوو لەگەڵ کۆمەڵگەدا کە ماوەی کارکردنیان لە ماوەی جێبەجێکردنی پرۆگرامەکە زیاتر بێت. هاوبەشیکردن لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییەکانی وەک ڕێکخراوی دیدگا ئەید ڕەنگدانەوەی ئەم ڕێبازەیە: بەهێزکردنی توانای ناوخۆیی، چەسپاندنی ستانداردەکانی ڕەوانەکرن و پاراستن لەناو کەرتی پەروەردا و کارکردن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێک کە دوای کۆتاییهاتنی بەشداربوونی ڕاستەوخۆی سپاڕكیش بەردەوام بێت
بەرنامەی تۆڕی گۆڕانکاری دوو لەلایەن حکومەتی هۆڵەندا بوودجەی بۆ دابینکراوە و لەلایەن سپاڕكەوە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە ناوخۆییەکان لەوانەش ڕێکخراوی دیدگا ئەید. چاوەڕوان دەکرێت کارەکان لە چوارچێوەی ئەم هاوبەشیە تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت، و لەگەڵ ماوەی ئەم جێبەجێکردنە، سپاڕك و ڕێکخراوی دیدگا ئەید پێداچوونەوە بۆ بەرەوپێشچوونی ڕادەستکردنی سیستمی ڕەوانەکرن دەکەن.