بەیەکگەیاندنی پیشەیی تۆڕی گۆڕانکاری دوو: گۆڕینی توانا بۆ پیشە

بەیەکگەیاندنی پیشەیی بەرنامەیێکی ستراتیژییە بۆ پەرەپێدانی ئامانجی تۆڕی گۆڕانکاری دوو کە ڕاهێنانی داوە بە زیاتر لە ١٠٠٠ گەنج و ئێستا لە ڕێگەی بەرنامەیەک ئەو کارامەییانە دەکات بە هەلی کار بۆ گەنجان و پەیوەندی دروستدەکات لە نیوان گەنجان و بازاڕی کاربە دابینکردنی مەشقی کار.

پڕۆگرامی بەیەکگەیاندنی پیشەیی

پەرەسەندنێکی ستراتیژیی ئامانجی پڕۆگرامی تۆڕی گۆڕانکارییە بۆ بەهێزکردنی کاریگەری و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی خۆڕاگر. لە ڕێگەی چاودێرییەکی وردەوە، ئێمە بە سەرکەوتوویی کۆتاییمان بە قۆناغێکی گرنگی پرۆگرامەکە هێنا کە تێیدا زیاتر لە ١,٠٠٠ گەنج لە سەرانسەری ڕانیە، هەڵەبجە، و چەمچەماڵ بە توانای ئاست بەرز ڕاهێنراون لە بواری کارسازی، کارامەییە دیجیتاڵییەکان، و سەرکردایەتی. لە ئەنجامی بەدواداچونی بەڕێوەبردنە خۆگونجێنەکەمان هەنگاوێکی کۆتایی و گرنگمان دەستنیشان کرد کە ئەویش پێویستی ڕێڕەوێکی داڕێژراوە بۆ گواستنەوەی تواناکان لە هۆڵی ڕاهێنانەوە بۆ شوێنی کاری ڕاستەقینە

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم ئاڵەنگارییە، ئێمە پڕۆگرامێکمان ڕاگەیاندوە کە بریتیە لە مەشقی کار (ئینتێرنشیپ) بەدابینکردنی پاڵپشتی دارایی، بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی نێوان ڕاهێنان و کارکردن

پوختەی پڕۆگرام: هاوینی ٢٠٢٦

ماوە: ٣ مانگ (١ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ – ٣١ی ئابی ٢٠٢٦
پابەند بوون: ٣٠ کاتژمێر کارکردن لە هەفتەیەکدا
شوێن: هەڵەبجە و ڕانیە و چەمچەماڵ
پاڵپشتی دارایی: مانگانە بڕی ٣٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی وەک دەرماڵە دەدرێت بە بەشداربووان (مەشقکاران
بڕوانامە: دەرچووان بڕوانامەی فەرمیی تەواوکردنی پڕۆگرامەکە وەردەگرن
وادەی پێشکەشکردن: ١٥ی نیسانی ٢٠٢٦ – ٢٩ی نیسانی ٢٠٢٦

پڕۆگرامی بەیەکگەیاندنی پیشەیی تۆڕی گۆڕانکاری دوو دەستپێشخەرییەکی کێبڕکێکارانە و ئاست بەرزە. لە کۆمەڵەکەمان کە پێکهاتووە لە زیاتر لە ١,٠٠٠ دەرچووی ڕاهێنراو، تەنها ٧٨ گەنجی پیشەیی هەڵدەبژێردرێن بۆ ئەم هەلە ناوازەیە

ئەم پرۆسە وردەی هەڵبژاردن دڵنیایی دەدات لەوەی کە
خاوەنکاران: ئێوە میوانداری باشترین و دڵسۆزترین کەسەکانی ناوچەکە دەکەن
بەشداربوان(مەشقکاران): هەڵبژاردنتان سەلمێنەری هەوڵ و کۆشش و توانای پیشەییتانە
کۆمەڵگە: ئێمە پێوەرێکی نوێ بۆ دامەزراندنی گەنجان لە کەرتی تایبەتدا دادەڕێژین، دڵنیایی دەدەین کە تواناكان دەردەکەون، کارەکان مانادارن، و گەشەکردنەکە هاوبەشە.

کورتەی پڕۆگرام

ئێمە "گەنجانی ڕاهێنراو" دەگۆڕین بۆ "کەسانی پیشەییی سەلمێندراو" لە ڕێگەی ئەزموونێکی داڕێژراو کە چاودێری دەکرێن و پاڵپشتی دارایی دەکرێن

  • پڕکردنەوەی بۆشاییەکە: گواستنەوە لە شارەزایی تیۆرییەوە بۆ جێبەجێکردنی کرداریی کاریگەر
  • تێکەڵکردنی کارامەیی: بەشداربووان چەمکە ئەکادیمییەکان جێبەجێ دەکەن بۆ چارەسەرکردنی ئاڵەنگارییە ڕاستەقینەکانی ناو بازاڕی کار
  • ئامادەیی بۆ کار: تیشک دەخەینە سەر لێهاتوویی تەکنیکی و نەرمە کارامەییەکان کە لە بازاڕی ئەمڕۆدا پێویستن
  • خۆڕاگریی ئابووری: بە دانانی ئەم ٧٨ گەنجە بەتوانا و خاوەن ئامانجە لە کەرتی تایبەتدا، کاریگەرییەکی فراوانی گەشەسەندن دروست دەکەین

بۆ گەنجانی خاوەن ئامانج (مەشقکاران)

ئەگەر تۆ گەنجێکی خەڵکی هەڵەبجە، ڕانیە، یان چەمچەماڵیت وبەشدار بویت لە یەکێک لە ڕاهێنانە پیشەییەکانی پرۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری کە لە ناوەندەکانی گەنجان ئەنجامدراون و ئامادەی بۆ دەرکەوتن، ئەمە سەکۆی تۆیە. ئەمە هەلێکی کێبڕکێکارانەیە و بۆ ئەو کەسانە داڕێژراوە کە ئامادەن بەرەوپێش بچن و هەنگاوێکی گەورە لە داهاتووی پیشەییاندا بنێن

بۆچی بەشداری بکەیت؟

  • کاریگەریی ڕاستەوخۆ: بەشێوەیەکی کارا لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییە پێشەنگەکان کار بکە و تێگەیشتنێکی قووڵ بەدەست بهێنە لە چۆنیەتی کارکردنی بازرگانییە مۆدێرنەکان 
  • پاڵپشتیی بەردەوام: ڕێنمایی و چاودێریی تایبەت لەلایەن تیمی پڕۆگرامەکە و خاوەنکارەوە بەدرێژایی ماوەی کارکردنەکەت وەربگرە
  • دامەزراندنی پارەدارکراو: کارامەییە پێشکەوتووەکانت و هەوڵە پیشەییەکانت بەرز دەنرخێنرێن لە ڕێگەی وەرگرتنی دەرماڵەی مانگانە کە لەلایەن ڕێکخراوی (سپارک)ەوە دابین دەکرێت

یەکەم هەنگاو بەرەو داهاتووتان بنێ. [لێرە داواکاری پێشکەش بکە – فۆڕمی داواکاری مەشقکردن]

بۆ بازرگانە خاوەن دیدگا فراوانەکان (خاوەنکاران)

ئێمە بانگهێشتی کۆمپانیا ناوخۆییەکان دەکەین بۆ میوانداریکردنی بەشداربووە هەڵبژێراوەکانمان. جگە لەوەی ئەمە هەنگاوێکی بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتیی کۆمپانیایە، ستراتیژییەکی زیرەکی بازرگانیشە، چونکە بە هاوبەشیکردن لەگەڵ ئێمە، تۆ دەستت دەگات بە باشترین ٧٪ی زیاتر لە ١,٠٠٠ گەنجە دەرچووەکەمان. ئەم ٧٨ بەشداربووە لەسەر بنەمای کارامەییە تەکنیکییەکانیان، هەروەها پاڵنەر و متمانەپێکراوییان هەڵسەنگاندنیان بۆ کراوە وهەڵبژێراون 

سوودەکانی هاوبەشی کردن

  • دیدگای نوێ: دەستڕاگەیشتن بە کۆمەڵێک لە گەنجانی خاوەن پاڵنەر و پڕ وزە لە ناوچەکەدا
  • کارامەیی گونجاو: ئێمە ڕاهێنانی بەشداربووەکە لەگەڵ پێداویستییە تایبەتەکانی بازرگانییەکەت دەگونجێنین
  • تێکەڵبوونی بێ گرفت: تیمەکەمان چاودێریی پێویست دابین دەکات بۆ هاوبەشییەکی بەرهەمدار

هاوبەشیمان لەگەڵ بکە بۆ پەرەپێدانی ئابووریی ناوخۆیی. > [ئارەزووی پیشەییت تۆمار بکە – فۆڕمی خاوەنکار] 
نەخشەڕێگای سەرکەوتن

قۆناغ
کردار
ئامانج
1
هەڵبژاردنی مەشقکاران
٧٨ گەنج لە نێوان زیاتر لە ١,٠٠٠ دەرچوو هەڵدەبژێرێن لە ڕێگەی پرۆسەیەکی شەفاف و لەسەر بنەمای لێهاتوویی
2
گونجاندنی ستراتیژی
هەماهەنگکارانی دامەزراندن ، گەنجە بەشداربووەکان لەگەڵ کۆمپانیاکان دەگونجێنن لەسەر بنەمای یەکگرتنی کارامەیی
3
ڕێنوێنی چالاک (مێنتۆرشیپ)
چاودێری مەشقکاران دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و گەشەی پیشەیی
4
زۆرترین کاریگەری
ئێمە سەرچاوەکانمان لە کاتی پێویستدا دەگونجێنین بۆ دڵنیابوون لەوەی مەشقەکە ئامانجە سەرەکییەکانی دامەزراندن دەپێکێت