بەهێزکردنی پەروەردەکاران بۆ پشتگیریکردنی گەنجان و پێشخستنی میانڕەوی لە KRI
لە ڕێگەی پایەی پەروەردەکار لە پرۆگرامی NoC2، کۆمپانیای SPARK یارمەتی پەروەردەکاران و خوێندکاران دەدات لە ڕانیە، هەڵەبجە، و چەمچەماڵ بۆ بنیاتنانی ژینگەی فێرکاری سەلامەتتر و گشتگیرتر. زیاتر لە 500 پەروەردەکار ڕاهێنراون، لەگەڵ گەنجان کە چالاکانە بەشدارییان لە وۆرک شۆپەکاندا کردووە سەبارەت بە خۆڕاگری سۆزداری و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان. هەروەها سپارک لەگەڵ هاوبەشەکانیدا سەنتەری باشی و فەزای سەلامەت دادەمەزرێنێت بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی بەردەوام، یارمەتی گەنجان دەدات لە ڕووی ئەکادیمی و کۆمەڵایەتییەوە گەشە بکەن.
لە ڕێگەی پرۆگرامی پایەی پەروەردەکاری تۆڕەکانی گۆڕانکاری دووەم (NoC2)، کۆمپانیای SPARK پەروەردەکاران لە سەرانسەری ڕانیە، هەڵەبجە، و چەمچەماڵ بەو ئامرازانە تەیار دەکات کە پێویستیانە بۆ بنیاتنانی ژینگەی فێربوونی سەلامەتتر و گشتگیرتر. بە هاندانی کارلێکی ئەرێنی، خۆڕاگری سۆزداری و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان، سپارک پشتگیری لە پەروەردەکاران و خێزانەکان دەکات بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی چالاکتر بگێڕن لە بنیاتنانی کۆمەڵگەی ئاشتیخواز و گشتگیر لە هەمان کاتدا ڕێگری لە توندڕەوبوون بکەن.
بەرنامەکە پێشتر گەیشتووەتە ٥٠٠ کەس کە بەشدارییان لە ڕاهێنانی دەستیدا کردووە، فێری هۆکارە بنەڕەتییەکانی توندڕەوبوون بوون و ئامرازی پراکتیکییان بەدەستهێناوە بۆ دەستنیشانکردنی نیشانەکانی ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە. وۆرک شۆپەکان تەنها سەرنجیان لەسەر تیۆری نییە؛ ئەوان ستراتیژی کۆنکرێتی بۆ مامۆستایان دابین دەکەن بۆ بەڕێوەبردنی ململانێ، ڕێکخستنی هەستەکان و بنیاتنانی خۆڕاگری سۆزداری. هەروەها ئەم دانیشتنانە سەرنج دەخەنە سەر بەهێزکردنی ڕێکخستنی سۆزداری، چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و هێزی دەروونی.
لە چالاکیەکی ئەم دواییەی ئەم پرۆگرامەدا، ٥٠ خوێندکاری ئامادەیی بەشداریان لە وۆرک شۆپی تایبەت بە هۆشیاری سۆزداری و چارەسەرکردنی ململانێکانی ناتوندوتیژی لەگەڵ مامۆستاکانیاندا کرد. وۆرک شۆپەکان ئامرازەکانیان بە خوێندکاران بەخشی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فشاری هاوڕێیان و بەڕێوەبردنی ئاستەنگەکان بەبێ ئەوەی پەنا بۆ توندوتیژی ببەن. . ئەحمەد، بەشداربوویەک، باسی لەوە کرد کە چۆن وۆرکشۆپەکە شێوازی خۆی بۆ ململانێ گۆڕیوە، "درکم بەوە کردووە ناکۆکی بە گفتوگۆ چارەسەر دەکرێت نەک توندوتیژی، لەمەودوا بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ شتەکاندا دەکەم."
یوسف، بەشداربوویەکی دیکە، لە کاتی وۆرک شۆپەکەدا بیری لە ساتێکی گۆڕانکاری کردەوە. "یەکێک لە هاوپۆلەکانم گاڵتەی پێدەکردم بەهۆی خوێندنەوە، لە دووەم ڕۆژی وۆرک شۆپەکەدا هاتە لای و داوای لێکردم چەند کتێبێک لەسەر بەهێزکردنی گەنجان پێشنیار بکەم، ئەو ساتە مانای زۆری هەبوو."
کاریگەری ئەم وۆرک شۆپانە و بەرنامەی گشتی بە قووڵی هاندەر بووە. پەروەردەکاران ڕاپۆرت دەکەن کە ئەو خوێندکارانەی کە ڕۆژێک نیشانە سەرەتاییەکانی بیرۆکەی ڕادیکاڵیان پیشان دەدا، ئێستا دیدگایەکی هاوسەنگتر و باشتربوونی ئاستی ئەکادیمی نیشان دەدەن. ئەم گۆڕانکارییە نەک هەر کاریگەری نەرێنی لەنێو هاوتەمەنەکاندا کەمدەکاتەوە بەڵکو کۆمەڵگەیەکی قوتابخانەی بەهێزتر و پشتیوانتر دروست دەکات. وەک چۆن بەڕێز جەلال، بەڕێوەبەری قوتابخانەی ئامادەیی سورێن، هاوبەشی کرد: "هەندێک لەو خوێندکارانەی کە ڕۆژێک بوونە هۆی تەحەددا لە قوتابخانە ئامادەییەکانیان و دواتر پەیوەندییان بەو ڕاهێنانەوە کرد کە لەلایەن AVT-Lەوە ئەنجام دەدرا، ئێستا مایەی شانازین، ئێمە بە سەرکەوتوویی ئەوانمان تێکەڵ بە کۆمەڵگاکە کردووەتەوە." دکتۆر شۆخان لە زانکۆی چەرمۆ هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەم ڕاهێنانانە وایکردووە ئەوانەی تەمەنمان لە تەمەنی ٤٠-٥٠ ساڵدایە زۆر چالاکتر و گونجاوتر بن، بیهێنە بەرچاوت کاریگەرییەکەی لەسەر خوێندکارە گەنجەکان کە پێشتر پڕن لە وزە!"
دروستکردنی تۆڕی پشتگیری درێژخایەن بۆ خوێندکاران و پەروەردەکاران
سەرکەوتنی پایەی پەروەردەکار بەبێ هاوکاری هاوبەشەکانی وەک سپاردا و ئەی ڤی تی-ل نەدەکرا، کە هاوبەشی پابەندبوونی سپارکن بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و دروستکردنی داهاتوویەکی ئەرێنی بۆ گەنجان لەڕێگەی پەروەردەوە. ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ بنیاتنانی گۆڕانکاری درێژخایەن لە ڕێگەی پشتگیریکردنی پەروەردەکاران و گەنجان بە شێوەیەک کە گەشەی کەسی، خۆشگوزەرانی سۆزداری و گشتگیری بەرەوپێش ببات. .
بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونی سەرکەوتنی پرۆگرامەکە، کۆمپانیای SPARK سێ سەنتەری باشی لە زانکۆکانی هەڵەبجە، ڕاپەڕین، و چەرمۆ دادەمەزرێنێت، لەگەڵ نۆ شوێنی سەلامەت لە سەرانسەری ئامادەییەکان لە سێ ناوچەی پێشوودا. ئەم سەنتەرانە دەستڕاگەیشتن بە ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکەن، ئەمەش دڵنیای دەدات کە خوێندکاران لە ژینگەیەکی سەلامەت و نهێنیدا پشتگیری وەردەگرن.
بڕیارە تا کۆتایی مانگی نیسان سەنتەرەکان بکرێتەوە. کاتێک کە دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە، سیستەمی پشتگیری تەندروستی دەروونی بەهێز دەکەن، و بەشداری دەکەن لە گەشەپێدانی ئەکادیمی و کەسی بۆ سەدان خوێندکار و پەروەردەکار.
SPARK ئامرازەکانی بۆ دەستێوەردانی پێشوەختە پەرەپێداوە
هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا، کۆمپانیای SPARK ڕێنمایییەکی ڕوون و پیشەیی بۆ ڕەوانەکردن و دەستێوەردانی پەرەپێداوە بۆ یارمەتیدانی پەروەردەکاران و ڕاوێژکاران. ڕێنماییەکە ڕێکارەکانی هەنگاو بە هەنگاو بۆ هەڵسەنگاندن، بەڕێوەبردن و ڕەوانەکردنی ئەو خوێندکارانە دەخاتە ڕوو کە ڕووبەڕووی ئاستەنگی دەروونی کۆمەڵایەتی دەبنەوە یان نیشانە سەرەتاییەکانی توندڕەوبوون نیشان دەدەن. بەم ئامرازە لە شوێنی خۆیدا، پەروەردەکاران لە دۆخێکی باشتردان بۆ وەڵامدانەوەی زوو و کاریگەر، بە هەماهەنگی لەگەڵ پیشەییەکانی تەندروستی دەروونی و سیستەمی پشتیوانی کۆمەڵایەتی.
لە ڕێگەی ئەم هەوڵانەوە، سپارک یارمەتیدەرە بۆ بنیاتنانی ژینگەیەکی پەروەردەیی خۆڕاگرتر و پشتیوانتر، ژینگەیەک کە بەها بە گفتوگۆ بدات، خۆشگوزەرانی دەروونی لە پێشینەدا دابنێت، و دەرفەتی گەشەکردن پێشکەش بە هەموو گەنجێک دەکات.