بەهیزکردنی پەروەردەکاران، بانگەشە بۆ گۆڕانکاری

لە ڕێگەی ئەم بەرنامەیەوە، پەروەردەکاران ئامراز و ڕاهێنان وەردەگرن بۆ ڕێنمایی و پشتگیری گەنجان لە بوون بە بیرمەندی ڕەخنەگر و هاوڵاتی چالاک. لە ڕێگەی پەرەپێدانی گفتوگۆی گشتگیر و ئامادەکردنی مامۆستایان بە زانیاری لەسەر خۆڕاگری کۆمەڵایەتیەوە، کۆمەڵگەکان بەهێز دەکەین و کەلتووری فێربوون و دەرفەت پێشدەخەین.

کاریگەری پەروەردەکاران لە چاوتروکانێکدا

لە ڕاهێنانەکانەوە بۆ بەشداریکردنی قوتابیان، ئەم ژمارانە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونمانن بە دروستکردنی ئاشتی لە ڕێگەی پەروەردە و هۆشیاری و ژوورە ئارامەکانەوە.

پەروەردەکار ڕاهێنراون
0
خێزان و کۆمەڵگە بەشداریان پێکراوە
0
دامەزراوە سیستەمی راوانەکردن تێیاندا چالاکە
0
گەنج رەوانەکراون بۆ ئەوەی پاڵپشتیبکرێن
0

پڕۆگرامەکانمان

پایەی پەروەردەکارانی بەرنامەی تۆڕی گۆڕانکاری دوو مامۆستایان و ستافی قوتابخانە و دایک و باوکان بەهێز دەکات بۆ گێڕانی ڕۆڵێکی پێشەنگانە لە ڕێگریکردن لە ڕادیکاڵبوونی گەنجان. لە ڕێگەی ڕاهێنانی ئامانجدار و ئامرازەکانی ڕەوانەکردن و ژوورە ئارامەکانەوە، ژینگەیەک دروست دەکەین کە تێیدا گەنجان هەست بە پشتگیری و گوێگرتن و تێگەیشتن دەکەن. لە ڕێگەی مامەڵەکردن لەگەڵ نیشانە سەرەتاییەکانی لاوازی و پێشخستنی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە، ئامانجمان بنیاتنانی پۆلی گشتگیر و کۆمەڵگەیێکی بەهێزتر و خۆڕاگرترە، کە تێیدا پەروەردە دەبێتە هێزێک بۆ ئاشتی.

ڕاهێنانی بەرەکانی پێشەوە: بەهێزکردنی پەروەردەکاران

پەروەردەکاران یەکەم بەرەی بەرگرین دژی ڕادیکاڵبوون. لە ڕێگەی تۆڕی گۆڕانکاری دووەوە، زیاتر لە ٥٠٠ مامۆستا لە ڕانیە و هەڵەبجە و چەمچەماڵ ڕاهێنراون بۆ دۆزینەوەی نیشانە سەرەتاییەکان و ڕێنمایی گەنجان لە مەترسیدا بەرەو بژاردە ئەرێنییەکان. لەگەڵ وۆرکشۆپە تایبەتەکان لەسەر زیرەکی سۆزداری و چارەسەرکردنی ملمانێ و دامەزراندنی سیستەمی ڕەوانەکردن، مامۆستایان ئێستا باشتر ئامادەکراون بۆ دروستکردنی ژینگەیێکی فێربوونی سەلامەتتر و گشتگیرتر کە تێیدا هەموو قوتابییەک دەتوانێت گەشە بکات.

ڕاهێنانی هێڵی قەڵا

ژووری ئارام بۆ گفتوگۆی کراوە

دروستکردنی ژینگەی سەلامەت و پشتگیرکەر پێویستی بنەڕەتییە بۆ ئەوەی گەنجان بە ئازادی خۆیان دەرببڕن. لە بەرنامەی تۆڕی گۆڕانکاری دوو، نۆ ژووری ئارام و سێ سەنتەری ڕاوێژکاری دەروونی کۆمەڵایەتی لە قوتابخانە و زانکۆکاندا دامەزراون. ئەم شوێنانە پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی دابین دەکەن، یارمەتی قوتابیان دەدەن بۆ دۆزینەوەی خۆیان و بەڕێوەبردنی هەستەکانیان و چارەسەرکردنی ملمانێکان بەبێ ترس یان حوکمدان، خۆڕاگری و متمانە لە تەواوی کۆمەڵگەکاندا بەهێز دەکەن.

گۆڕینی ژیان لە ڕێگەی دەستێوەردانی خێراوە

گۆڕانکاری ڕاستەقینە دەستپێدەکات کاتێک کەسێک گوێدەگرێت. لە دیاریکردنی ڕەفتاری مەترسیدا لەلایەن پەروەردەکارانەوە هەتا دۆزینەوەی چارەسەری میانڕەو لەلایەن قوتابیانەوە، سیستەمی ڕەوانەکردنی تۆڕی گۆڕانکاری دوو ئێستا کاریگەرییەکی بەرچاو دروست دەکات. پەروەردەکاران بە سەرکەوتوویی یارمەتی قوتابیانیان داوە بۆ گۆڕان لە بۆچوونی ڕادیکاڵەوە بۆ میانەڕەوی و بەرزکردنەوەی ئادای ئەکادیمی و پەیوەندی لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان. لەگەڵ پشتگیری و ڕێنمایی ڕێکخراو، ئەم گۆڕانکاری بچووکانە کاریگەرییەکی زنجیرەیی دروست دەکەن بەرەو داهاتوێکی سەقامگیرتر و ئاشتیخواز.

قووڵتر بچۆرە ناو ئامانجی پەروەردەییمانەوە لە ڕێگەی دەستڕاگەیشتن بە کتێبی دەستی و ڕێنماییەکان و ڕاپۆرتە هەڵبژێردراوەکانی کتێبخانەکەمان. ئەم سەرچاوانە دیزاین کراون بۆ پشتگیری پەروەردەکاران و سەرکردە گەنجەکان و فێرخوازان لە عێراق.

نوێترین هەواڵەکان

  • Hemû Post
  • پەروەردە
  • Hemû Post
  • پەروەردە
  • Hemû Post
  • پەروەردە