بەهێزکردنی گەنجان بۆ سەرکردایەتیکردن: هەڵمەتی "کار بۆ کار" ڕاهێنانی ڕاهێنەران تەواو دەکەن
لە ٢٧ تا ٣٠ی تەمموز، پانزە کەمپەینەری دەستپێشخەری "کار بۆ کار" بەشدارییان لە ڕاهێنانێکی چڕ و پڕی ڕاهێنەران کرد. ڕاهێنانەکە لەلایەن پسپۆڕی نێودەوڵەتی براندۆن ئۆیلس، دامەزرێنەری کۆمەڵەی پەرەپێدانی میدیا پێشکەشکرا و تیشکی خستە سەر بەهێزکردنی بەشداربووان بەو ئامرازانەی کە پێویستن بۆ گواستنەوەی زانیارییەکانیان بۆ هاوتاکانیان لە کۆمەڵگاکانیاندا.