2025-05-19

کارکردن بۆ دروستکردنی ژینگەی فێرکاری سەلامەتتر لە هەرێمی کوردستانی عێراق

لە وەڵامدانەوەی پەرەسەندنی پێویستی پشتگیری دەروونی لەناو ژینگە پەروەدەییەکان، سپاڕك هەڵساوە بە دامەزراندنی تۆڕێك لە ژووری ئارام و سەنتەری نموونەیی لە فێرگەکان و زانکۆکان لە شارەکانی ڕانیە، چەمچەماڵ، و هەڵەبجە. ئەم ژوورانە دامەزێندراوە بۆ پێشکەشکردنی هەستکردن بە سەلامەتی و سەربەخۆبوون و لەهەمان کاتدا هاندان بۆ ڕەفتارە کۆمەڵایەتییە تەندروستەکان و خۆشگوزەرانی سۆزداری کەسی بە فێرخوازان. ئەم هەوڵانە بەشێکن لە پرۆگرامی تۆڕی گۆڕانکاری دوو، کە هەوڵدەدات خۆشگوزەرانی خوێندکاران بەهێز بکات و ژینگەیەکی ئارام و یەکگرتووی کۆمەڵایەتی لەناو دامەزراوە پەروەردەییەکان پەرەپێبدات.

سپاڕك لە فێرگەکان و زانکۆکان لە شارەکانی ڕانیە، چەمچەماڵ، و هەڵەبجە، ژووری ئارام و سەنتەری نموونەیی دامەزراندووە بە ئامانجی دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و گشتگیر بۆ بەرەوپێشبردن و باشترکردنی خۆشگوزەرانی و ڕەفتارە کۆمەڵایەتییە ئەرێنیەکان (ئیجابیەکان)ی فێرخوازان. ئەم ژوورانە بەشیكن لە سیستەمی ڕەوانەکردنی داڕێژراو کە دامەزراوە بۆ پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی و بنیاتنانی ئاشتی و یەکگرتوویی لە ناو دامەزراوە پەروەدەییەکان.

ڕێبازێکی گشتگیر بۆ پاڵپشتی فێرخوازان

ئەم دەستپێشخەریەی کە هەیە بنیاتنراوە لەسەر بنەمای تۆڕی گۆڕانکای یەك (٢٠١٨-٢٠٢٢)، کە دەستکەوتی ماناداری لە بنیاتنانی ئاشتی و بەشداریکردنی گەنجان بە سەرکردایەتیکردنی کۆمەڵگا بەخۆیەوە بینی. بە پشتیوانی بەردەوامی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا، تۆڕی گۆڕانکاری دوو لە ساڵی ٢٠٢٣ دەستیپێکرد و تا مانگی نیسانی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.  

تۆڕی گۆڕانکاری دوو (قۆناغی دووەم) زیاتر جەخت لەسەر پشتگیری دەروونی دەکاتەوە، بە دانپێدانان بە پەرەسەندنی پێویستی تەندروستی دەروونی و ڕۆڵەکەی. لە ناوەخنی ئەم ڕێبازە سیستەمی ڕەوانکردن هەیە کە لە لایەن سپاڕك لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و ناوەخۆییەکان پەرەپێدراوە کە ڕێنمایی دەکات لەوەی کە چۆن فێرگەکان فێرخوازان کە ڕووبەڕووی ئاستەنگی سۆزداری یان کۆمەڵایەتی بوون دەناسنەوە، بەدەمیانەوە دەچن و پشتگیریان دەکەن. 

بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە دەسپێڕاگەیشتوو بێت، نۆ ئامادەیی حکومی ژووری ئارامیان بۆ دامەزراوە. ژوورە دیاریکراوەکان ئامادەکراون بۆ چالاکیەکانی خۆشگوزەرانی فێرخوازان. ئەمە لە کاتێکدا لە زانکۆکان سەنتەری نموونەیی دامەزراوە و بە شێوەیەکی ئەزموونی چالاکە، ژوورەکان ئامانجیان چەسپاندنی چاودێری و گشتگیرییە لە ژیانی کۆلێژیی. لە ئێستادا ئەم ژوورانە لە قۆناغی کارکردنی ئەزموونین کە کات دەدات بە ستاف و فێرخوازان بۆ ئەزموونکردن، خۆگونجاندن، و ئاشنابوون بە سیستەمی ڕەوانەکردن. بە زەمینەسازکردنی ئەم سیستەمە لە واقیعی ڕۆژانەی هەر ئامادەییەک و زانکۆیەک، ئەم دەستپێشخەرییە دڵنیایی دەدات کە تەنها پشتگیری پێشکەش ناکرێت، بەڵکو پەیوەندیداو و بەدەمەوەچوونە بۆ پێویستیە ڕاستەقینەیەکانی فێرخوازان.    

سیستەمی ڕەوانکردن چۆن کاردەکات

سیستەمی ڕەوانەکردن لەلایەن سپاڕك شانبەشانی پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییە نێودەوڵەتی وەک AVT-L و ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی Peter Knoop پەرەی پێدراوە، ڕێنمایی پێشکەش دەکات کە چۆن فێرگەکان ئەو فێرخوازانە بناسنەوە و بەدەمیانەوە بچن کە ڕووبەڕووی ئاستەنگی سۆزداری یان کۆمەڵایەتی دەبنەوە. 

هەر ئامادەییەك یان زانکۆیەكی بەشداربووی ئەم دەستپێشخەریە، پەروەدەکارێكی ڕاهێنراو، مامۆستایەك، یاخود توێژەری کۆمەڵایەتی وەكو خاڵی سەرەکی یاخود پەیوەندی کە بەرپرسە لە وەرگرتن و بەڕێوەبردنی ڕەوانەکراوەکان دامەزراندووە. کەیسە ڕەوانەکراوەکان دەکرێت لە لایەن هاوڕێیە پەروەردەکارەکان، دایك و باوك، یان خودی خوێندکارەکان ڕاپۆرت بکرێن. کاتێك کە ڕەوانەکردن ئەنجام درا، خاڵی سەرەکی یاخود پەیوەندی هەڵسەنگاندنێکی سەرەتایی ئەنجام دەدات بۆ تێگەیشتن لە سروشت و بەپەلەیی پرسەکە. ئەگەر پێویست بوو، دواتر لەلایەن لیژنەی ڕەوانەکردنەوە پێداچوونەوە بە کەیسەکەدا دەکرێت، کە لە پەروەردەکارانی ڕاهێنراو و پسپۆڕانی ناوخۆیی پێکهاتووە، کە بڕیار لەسەر هەنگاوەکانی داهاتوو دەدەن. هانگاوی داهاتوو بریتی دەبێت لە تێبینیکردنی کەیسەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە، لەم ماوەیەدا فێرخواز لە ژێر چاودێرییەکی وریادا دەمێنێتەوە لەناو ژینگەی ئامادەییەکە. لەسەر بنەمای تێبینیەکان، لێژنەکە کارکردنێکی گونجاو دیاریدەکات لەسەر کەیسەکە، کە خۆی دەبینێتەوە لە مەودای دانێشتنی ڕاوێژکاری یەك بە یەك تا دەگاتە دانیشتنی گرووپی. 

لەبری ئەوەی فێرخوازە ڕەوانەکراوەکان جیابکرێنەوە، ئەم دانیشتنە گروپیانە بە شێوەیەک داڕێژراون کە گشتگیر بن، کە هەردوو فێرخوازی ڕەوانەکراو و ڕەوانەنەکراو بەشداربن. وۆرک شۆپەکان (دانیشتنە گرووپیەکان) بابەتەکانی پەیوەست بە تەندروستی سۆزداری، داینامیکی کۆمەڵایەتی و خود-هۆشیاری لەخۆدەگرێت. چالاکیەکان بریتین لە گفتوگۆی گرووپی هاوتاکان و مەشقەکانی داهێنان وەك کارکردن بە گڵ یان قوڕ کە هانی فێرخواز دەدەن کە ناخی خۆیان دەرببڕن و هەستەکانیان بە شێوەیەکی بنیاتنەر پرۆسە بکەن. لێرەدا ئامانج تەنها پێشکەشکردنی پشتگیری نیە، بەڵکو گۆڕینی کەلتوری فراوانی ئامادەییەکەیە بەرەو هاوسۆزی و گشگتیری.   

پشتگیری بەهێزی کۆمەڵگا

یەکێک لە مەزنترین خاڵە بەهێزەکانی ئەم پڕۆگرامە بریتیە لە پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگای ناوخۆیی. بەشێكی زۆری پەروەدرکارانی بەشداربوو لەم پڕۆگرامە لە هەمان شار و گەڕەکەکانی فێرخوازان دەژین. ئەمە نزیکیە یارمەتیدەر بووە بۆ دروستکردنی کەشێکی متمانە و بەرپرسیارێتی هاوبەش. پەروەدەکاران پابەندبوونێکی بەهێزیان نیشانداوە بۆ ئەوەی لەپاڵ ڕۆڵی ئەکادیمی خۆیان پشتگیری لە خۆشگوزەرانی سۆزداری و کۆمەڵایەتی فێرخوازان بکەن.

پێشوازی ئەرێنی لەلایەن پەروەردەکارانەوە هۆکارێکی بەهێزبووە لە پێشخستنی سەرەتایی دەستپێشخەرییەکە. زۆرێك لەوان ئەوە دەردەبڕن کە بۆ یەکەمجار هەست دەکەن کە تەواو ئامادەکراون بۆ بەدەمەوەچوونی کاریگەریانەی فێرخوازێك کە دەناڵێت بەدەست کێشەوە.

ئەنجامە سەرەتاییەکان

لەکاتێکدا هێشتا لە قۆناغە سەرەتاییەکانیدایە، ئەم ئەزموونە لە ئێستاوە نیشانە ئومێدبەخشەکان پیشان دەدات. تەنها لە هەڵەبجە ١٦ فێرخواز لە ڕێگەی سیستەمی ڕەوانەکردنەوە ڕەوانە کراون. هەرچەندە هێشتا ڕاپۆرتەکان بەفەرمی کۆدەکرێنەوە، بەڵام زۆرێك لە فێرخوازان بە شێوەیەکی نافەرمی هەستیان بە گۆڕانکاری ئەرێنی بەرچاو کردووە لەخۆیان و مامەڵەکردن لەگەڵ هاوتاکانیان و هاوتەمەنیان دوای ئەوەی بەشدراریان کردووە لە دانیشتنەکانی گرووپی. 

ئەم نیشانە سەرەتاییانەی پێشکەوتنەکە جەخت لەسەر توانای پشتگیری دەروونی لەسەر بنەمای ئامادەیی دەکەنەوە کاتێك کە دادەڕێژرێت لەسەر بنەمای زانیاری کۆمەڵگا و جێبەجێکردنی وریایانە. 

بنیاتنان بۆ ئایندە

ئامانجی درێژخایەنی سپارک دڵنیابوونە لەوەی کە ژوورە ئارامەکان و سیستەمی ڕەوانەکردن دەبنە تایبەتمەندییەکی هەمیشەیی ئامادەییەکان و زانکۆکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. بۆ پشتگیریکردن لەم کارە، هەموو ژوورە ئارامەکان کەلوپەل و ئامرازی بنەڕەتیان بۆ دابینکراوە لە لاپتۆپ و داتاشۆ بۆ مۆبیلیات و سەرچاوەی چالاکیەکان بۆ ئەوەی دامەزراوەکان بتوانن بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەردەوامی بدەن بەم دەسپێشخەرییە. بەشێوەیەکی کرداری هاوکاری لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان لە ئێستاوە لە ئارادایە، پلان هەیە بە فراوانکردنی ئەم سیستەمە وردە وردە بۆ ئەوەی بگاتە زانکۆی زیاتر لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. لە کاتێکدا، بە فەرمی تێکەڵکردنی ئەم سیستەمە لە ئامادەییە حکومیەکان پشتڕاست نەکراوەتەوە لە لایەن وەزارەتی پەروەردە، بەڵام ئەنجامە سەرەتاییەکان وا نیشان دەدەن کە بەهای چەسپاندنی چاودێری دەروونی کۆمەڵایەتی لە چوارچێوە پەروەدەییەکان تا چەند جێگای سەرەنجە.

ئەزموونی سپاڕك تا ئێستا نیشاندەری ئەوەیە کە دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت کە فێرخواز سەنتەریەتی خۆشگوزەرانی نیە بەلکۆ پێویستیە. لە ڕێگەی ئەم دەستپێشخەرییەوە، ئامادەییەکان و زانکۆکان نەک تەنها پێداویستییەکانی تاکەکەسی فێرخوازان چارەسەر دەکەن بەڵکو بەشداری دەکەن لە بنیاتنانی کۆمەڵگە تەندروستتر و خۆڕاگرەکان کە گەنجان هەست بە گرنگیدان و پشتگیریکردن و هیواداربوون دەکەن سەبارەت بە داهاتوویان.

2
© SPARK 2025