پێکەوە بەهێزتر: پێکهاتەکانی کوردستان سەرکردایەتی شەڕی توندڕەوی دەکەن

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥، لیژنە ناوخۆییەکانی هەڵەبجە، چەمچەماڵ، و ڕانیە بەشدارییان لە ماستەرکلاسێکی P/CVE (ڕێگریکردن و بەرەنگاربوونەوەی توندڕەوی توندوتیژ) کرد. ئامانجی چالاکییەکە پەرەپێدانی پلانی کارکردنی تایبەت بوو بۆ چارەسەرکردن و ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ لەناو کۆمەڵگاکانیاندا. ماستەرکلاسی سێ ڕۆژە کە لەلایەن کۆمپانیای سپارک و ڕێکخراوی سپاردا و دەستەجەمعی ئاسایشی مرۆییەوە ڕێکخرابوو، ئاسانکاری بۆ گفتوگۆی قووڵ لەسەر ڕەگ و ڕیشەی توندڕەوی، ستراتیژییەکانی خۆپاراستنی ناوچەیی و پرۆسەکانی بڕیاردانی هاوبەش کرد. ئەم دەستپێشخەرییە بناغەیەکی بەهێزی بۆ پێشخستنی هەوڵەکانی ئاشتی و ئاسایش لە هەرێمی کوردستان دامەزراندووە.

پێکەوە بەهێزتر: پێکهاتەکانی کوردستان سەرکردایەتی شەڕی توندڕەوی دەکەن زیاتر بخوێنەوە »