بەهێزکردنی گەنجان، پاڵنان بۆ گۆڕانکاری

هەڵمەتەکانمان لە هەرێمی کوردستانی عێراق دەنگی گەنجان دەگەیێنن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییە کۆمەڵایەتییەکان و پێشخستنی کار و کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی.

هەڵمەتەکانمان بە ژمارە

سپارک زیاتر لە حەوت ساڵە هەڵمەتەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق بەڕێوەدەبات و کاردەکات لەگەڵ هاوبەشە خۆجێیی و نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرکردنی تەحەدییە سەرەکییەکان کە گەنجان ڕووبەڕووی دەبنەوە.

هەڵمەتی داڕێژراو لەلایەن گەنجان
0
هەڵمەتکاری گەنج
0
دەرفەتی کار دروستکراون
0
بەشداری دیجیتاڵ و روماڵی میدیایی
0 ملیۆن

هەڵمەتەکانمان

Kaar bo Kaar

هەڵمەتی "کار بۆ کار" ئامانجی بواردانە بە مەشقی کار و ڕاهێنانی پیشەیی و دوورخستنەوەی گەنجان لە خۆبەخشی درێژخایەن لە هەرێمی کوردستانی عێراق. لە ڕێگەی وۆرکشۆپ و چالاکییەکانی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و ناوەڕۆکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، هەڵمەتەکە گەنجان هاندەدات بۆ بەدواداچوونی دەرفەتەکانی کار و بنیاتنانی کارامەیی. گرنگی بە بەهێزکردنی تاکەکان دەدات بۆ باوەڕبوون بە توانا خۆیان و بڕیاردانی ئاگادارانە دەربارەی داهاتوویان. بە هاوکاری لەگەڵ حکومەت و ڕێکخراوە خۆجێییەکان و کەرتی تایبەت و زانکۆکان، کار بۆ کار پەرە بە گۆڕانی بیرکردنەوە دەدات و نیشان دەدات کە سەرکەوتن دەکرێت لە ماڵەوە دەست پێبکات.

تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ - ئایاری ٢٠٢٥

ڕانیە - چەمچەماڵ - هەڵەبجە

Maro, Chaki Ka!

هەڵمەتی "مەڕۆ چاکی کە" گرنگیدا بە بەرزکردنەوەی هۆشیاری دەربارەی مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی و پێشخستنی جێگرەوەی پراکتیکی بۆ گەنجان لە هەرێمی کوردستانی عێراق. بە سەرکردایەتی گەنجە هەڵمەتکارەکانەوە، هەڵمەتەکە بایەخی کاری پیشەیی و دەرفەتە خۆجێییەکان و بەشداریکردنی کۆمەڵگەی ڕۆشن کردەوە. لە ڕێگەی چالاکییەکان و پەیوەندیکردن بە هاوتەمەنانەوە، مەڕۆ چاکی کە گەنجانی هاندا بۆ مانەوە و گەشەکردن و بەشداریکردن لە کۆمەڵگەی خۆیاندا. پەیامێکی بەهێزیان هەبوو: گۆڕانکاری ڕاستەقینە دەستپێدەکات کاتێک بڕیار دەدەین داهاتوومان بنیات بنێین لە وڵاتی خۆمان.

شوبات ٢٠٢٤ - تەممووز ٢٠٢٤

ڕانیە - چەمچەماڵ - هەڵەبجە

Wara Dang

ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی بێکاری گەنجان و هاندانی بەشداریکردنیان بوو لە کۆمەڵگە. لە ساڵی ٢٠٢٢ هەڵمەتەکە ڕاگەیێندراو و هەوڵیاندا فەزایێکی کراوە بۆ گەنجان دروستبکەن تا بتوانن نیگەرانیەکانی خۆیان دەرببڕن و بەرەنگاری گێڕانەوە فرەجەمسەرەکان ببنەوە و لەگەڵ بڕیاربەدەستان پەیوەندیبکەن. سەرەڕای کات و بودجەی سنووردار، وەرە دەنگ هەزاران کەنجی جووڵاند و کۆمپانیاکانی هاند بۆ بەڵێنی کار و چالاکیان ڕێکخست کە گەنجان ڕاستەوخۆ بە بازاڕی کار ببەستنەوە. لە ڕێگەی گێڕانەوەی ئەرێنی و گفتوگۆ و کردارەوە، وەرە دەنگ گەنجانی بەهێز کرد بۆ دەربڕینی پێداویستییەکانیان و نەخشکردنی داهاتووی خۆیان.

نیسان ٢٠٢٢ - تەممووز ٢٠٢٢

هەولێر - سلێمانی - هەڵەبجە

22+ Tu

٢٢ لەگەڵ تۆ سەرنجی لەسەر بەهێزکردنی گەنجان بوو بۆ ئەوەی ببنە داینەمۆی دروستکردنی گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەکانیاندا. هەڵمەتەکە مامەڵەی لەگەڵ کێشەی کەمی بەشداریکردنی گەنجان و زانیارییە نادروستەکان و نەبوونی نوێنەرایەتیکردنی گەنجان کرد لە ڕێگەی پێشخستنی بەشداریکردن و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە. بە ڕێکخستنی ناوەڕۆکی دیجیتاڵی و چالاکییەکان و کۆبوونەوەکان، ٢٢ لەگەڵ تۆ هانی گەنجانی دا بۆ دەستپێشخەری کردن و بەرەنگاربوونەوەی قسە ڕقهەڵگرەکان و بنیاتنانی گفتوگۆی ئەرێنی. لە ڕێگەی دەرخستنی چیرۆکە کەسییەکان و پێشخستنی بەها گشتگیرەکان، هەڵمەتەکە هەستێکی بەهێزتری ناسنامە و خۆبەستنەوەی لەنێو گەنجانی کوردا دروست کرد، بەبیریان هێنانەوە کە گۆڕانکاری ئەرێنی لە خۆیانەوە دەستپێدەکات.

حوزەیرانی ٢٠٢١ - تشرینی دووەمی ٢٠٢١

هەولێر - سلێمانی - هەڵەبجە

U na?

لۆ نا، هەوڵی سەرەکی لەسەر شکاندنی تابووەکان و بەرەنگاربوونەوەی بیرکردنەوەی فرەجەمسەری بوو، هەڵمەتەکە گفتوگۆی گشتی کردەوە لە سەر ئازادی ڕادەربڕین و بەشداریکردنی گەنجان و لەخۆگرتنی کۆمەڵایەتی. لە ڕێگەی هاندانی گەنجان بۆ پرسیارکردنی ئازایانە و بەرەنگاربوونەوەی دۆخە نەخوازراوەکان، لۆ نا پەرەی بە گفتوگۆی ڕەخنەگرانەدا لە ئۆنلاین و ئۆفلاین. لە ڕێگەی ناوەڕۆکی داهێنەرانە و چالاکییەکانی کۆمەڵگە و بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی گەنجانەوە، هەڵمەتەکە نەوەیەکی نوێی بەهێز کرد بۆ بە دەنگ خستنیان و بەهێزکردنی پێگەیان لە شێوەپێدانی کۆمەڵگەیەکی گشتگیرتر و ئاشتیخوازتر.

کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ - ئابی ٢٠٢٠

هەولێر - سلێمانی - هەڵەبجە

Hallmachu

یەکەم هەڵمەتی هۆشیاری گشتی بوو کە لەلایەن گەنجانەوە بەڕێوەچوو لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەر بە ڕێکخراوی سپاڕکەوە. هەڵمەتەکە لەلایەن هێزی کاری دیجیتاڵی هەولێر پەرەپێدرا و مامەڵەی لەگەڵ ڕادیکاڵبوونی گەنجان کرد لە ڕێگەی گفتوگۆی کراوە و گێڕانەوەی دیجیتاڵیەوە. لەگەڵ پەیامی "هەناسەیەک بدە، با گفتوگۆ بکەین"، هەڵمەچو گەیشتە زیاتر لە ٥٠،٠٠٠ کەس لە ئۆنڵاین و ٢،٠٠٠ کەس بە ئۆفڵاین، بە بەشداری گەنجان و دایک و باوکان و پەروەردەکاران و سیاسەت داڕێژەران. هەڵمەتەکە بەشداریکردنی گەنجانی پێشخست و تەحەدای تابووەکانی کرد و گفتوگۆی لەسەر ناسنامە و لەخۆگرتن و دەرفەتەکان کردەوە، بناغەی دانا بۆ هەوڵەکانی داهاتوو دژی ڕادیکاڵبوون و ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

کانوونی دووەمی ٢٠١٨ - ئەیلوولی ٢٠١٨

هەولێر - سلێمانی - هەڵەبجە

نوێترین هەواڵەکان

  • Hemû Post
  • هەڵمەتەکان
  • Hemû Post
  • هەڵمەتەکان