بەهێزکردنی گەنجان بۆ کۆمەڵگەیەکی سەلامەتتر
بەرنامەی تۆڕی گۆڕانکاری دەستپێشخەریێەکە بۆ گەنج کە دیزاین کراوە بۆ ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ لە ڕێگەی بنیاتنانی سەرکردایەتی خۆجێیی، پێشخستنی گفتوگۆ، و بەهێزکردنی کۆمەڵگەکان لە ناوەوە. لە ڕێگەی ستوونە ستراتیژییەکانەوە—پەروەردەکاران، هەڵمەتکارە گەنجەکان، و لیژنە خۆجێییەکان—ئێمە ژینگەیێکی ئارام دروست دەکەین، هۆشیاری بەرز دەکەینەوە، و سیستەمەکانی پشتگیری بەهێز دەکەین کە گەنجان بەشدار و ئاگادار و خۆڕاگر دەهێڵنەوە. ئێمە باوەڕمان وایە کە گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە ئاستی خۆجێییەوە دەست پێدەکات، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە نزیکترینن لە ئاستەنگەکانەوە و ڕێگا بۆ پێشەوە دەکەنەوە.

گەنجان لە ناوەڕاستدا
تۆڕی گۆڕانکاری گەنجان لە ناوەڕاستی کارەکانی دادەنێت. چ سەرکردایەتی هەڵمەتی هۆشیاری بکەن یان بەشداری لە وۆرکشۆپەکانی خۆڕاگری بکەن یان بەشداری لە گفتوگۆ لەگەڵ سیاسەت داڕێژەران بکەن، گەنجان تەنها سوودمەندبوو نین، ئەوان رێنیشاندەری گۆڕانکارین. ئێمە ئامرازەکان و ڕاهێنان و پلاتفۆرمەکان دابین دەکەین بۆ ئەوەی شێوە بە گێڕانەوەکانی خۆیان بدەن و ئایدیۆلۆژییە زیانبەخشەکان ناکۆک بکەن و خاوەنداریەتی داهاتووی خۆیان بگرنە ئەستۆ.
چارەسەری خۆجێیی بۆ کاریگەری بەردەوام
هەر کۆمەڵگەیەک تایبەتە و ئاستەنگەکانیشی بە هەمان شێوە. لەبەر ئەوەیە تۆڕی گۆڕانکاری شوێنە خۆجێییەکان بەهێز دەکات وەک قوتابخانەکان و ناوەندەکانی کۆمەڵگە. لە بنیاتنانی سیستەمی ڕەوانەکردن بۆ دەستێوەردانی سەرەتاییەوە تا ڕاهێنانی پەروەردەکاران و پێکهێنانی لیژنە خۆجێییەکان بۆ ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ، ئێمە شێوازێکی تایبەت بەکاردەهێنین کە ئە کۆمەڵگانە بەهێز دەکات بۆ سەرکردایەتیکردنی گۆڕانکاری بەردەوام و درێژخایەن. کارەکەمان ڕەگی لە متمانە و هاوکاری داکوتاوەو دروشمێکمان هەڵگرتووە کە ڕێگریکردن لە ماڵەوە دەست پێدەکات.

کاریگەریمان بە ژمارە
لە بەهێزکردنی پەروەردەکارانەوە تا دەستپێکردنی هەڵمەتە گەنجان و بنیاتنانی خۆڕاگری کۆمەڵگە، بەرنامەکەمان گۆڕانکاری پێوانەکراو بەدیدەهێنێت لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان. ئەم ژمارانە تیشک دەخەنە سەر شوێنپەنجەمان و هاوکاریمان و بەڵێنمان بۆ ڕێگریکردن لە توندڕەوی توندوتیژ لە ڕێگەی کردەوەی خۆجێیی.